بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ بەرهەمەکان
  • وێب
  • iOS
  • Android

فرۆشگا

سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ مارکێت و دوکان

فرۆشگا، سیستەمی مارکێتی لەزنۆد: کاشێر، کۆگا، قەرز، سندوق و ژمێریاری لە یەک شوێن — لە براوزەر، لەسەر ئەندرۆید و ئایفۆن.

فرۆشگا

کێشەکە

  • دەفتەری قەرز لە ژێر کاشێرەکەدایە، و کاتێک موشتەرییەک دێت کەس بە دڵنیاییەوە نازانێت چەندی ماوە و چەندی داوەتەوە.
  • کاڵایەک لەسەر ڕەفە تەواو بووە بەڵام کەس نەیزانیوە، چونکە بڕی کاڵاکان تەنها لە مێشکی خاوەن دوکانەکەدایە.
  • کاشێرەکە لە کاتی فرۆشتندا نرخی کڕینی کاڵاکان دەبینێت و دەزانێت قازانجی دوکانەکە چەندە.
  • لە کۆتایی مانگدا پارەی ناو قاسەکە لەگەڵ ئەو ژمارەیەی لە دەفتەردا نووسراوە یەک ناگرێتەوە و کەس نازانێت جیاوازییەکە لەکوێوەیە.

دەربارەی بەرهەمەکە

فرۆشگا لە هەموو براوزەرێکدا کاردەکات و وەک ئەپ دادەمەزرێت (PWA)، بۆیە دوکانەکە پێویستی بە ئامێری نوێ نییە — هەمان کۆمپیوتەر یان مۆبایلی خۆی بەس دەکات. بارکۆد بە کامێرای مۆبایل یان بە سکانەری دەستی دەخوێندرێتەوە.

ڕووکارەکە بە تەواوی کوردی و ڕاست-بۆ-چەپە، بەروارەکان بە کوردین، و لە وەشانی وێبەوە پسوولەی 80mm بە پشتگیری تەواوی پیتی کوردی چاپ دەکرێت. نرخی کڕین بە دینار یان دۆلار تۆمار دەکرێت و نرخی دۆلاری ڕۆژانە هەموو حیسابەکان ڕێک دەخات.

ئەگەر ژمارەکان بە کیبۆردی کوردی یان عەرەبی بنووسرێن (٠١٢٣)، خۆکار دەبنە ژمارەی ئینگلیزی، بۆیە هیچ هەڵەیەکی حیساب ڕوونادات. سەبەتەی فرۆشتنیش بە داخستنی سایتەکە یان ڕیفرێشکردن لەناو ناچێت.

تایبەتمەندییەکان

  • کاشێر

    سکانی بارکۆد بە کامێرای مۆبایل یان سکانەری دەستی، لەگەڵ نووسینی بارکۆد بە دەست کاتێک پێویست بێت. نرخی فرۆشتنی هەر ڕیزێک بە دەستی دەگۆڕدرێت، کاڵای «ڕاستەوخۆ» کە لە کۆگادا نییە زیاد دەکرێت، و فرۆشتن دەکرێت وەک قەرز لەسەر کەسێک تۆمار بکرێت.

  • پسوولەی 80mm — لە وەشانی وێبەوە

    چاپکردنی پسوولەی 80mm لە وەشانی وێبەوە، بۆ هەر پرینتەرێکی POS کە لەسەر کۆمپیوتەرەکە دامەزرابێت — بە پشتگیری تەواوی پیتی کوردی، چونکە براوزەرەکە خۆی نووسینەکە ڕێندەر دەکات نەک فۆنتی ناوەوەی پرینتەرەکە. لە ئەپی ئەندرۆید و iOSدا چاپکردن هێشتا بەردەست نییە، و پرینتەری بلوتوسی ESC/POS پشتگیری ناکرێت.

  • کۆگا

    کاڵا بە بارکۆد، ناو، ژمارەی ئایتم، جۆر و وێنە. نرخی کڕین بە دینار یان دۆلار و نرخی فرۆشتن بە دینار، لەگەڵ بەرواری بەسەرچوون. زیادکردنی بڕ بە بارکۆد یان بە هەڵبژاردنی ناو، گەڕان بە ناو یان بارکۆد، و ئاگادارکردنەوەی کاڵای تەواوبوو.

  • پسوولەکان

    هەموو فرۆشەکان بە ژمارەی پسوولە، لەگەڵ گەڕان بە ژمارەی پسوولە یان ناوی کاڵا لەناو هەموو مێژووەکەدا. پسوولە بە بەرواری ڕابردووش داخڵ دەکرێت و نیشانە دەکرێت.

  • قەرز

    دوو جۆر — قەردار و خاوەن قەرد — هەریەکە بە حیسابی دینار یان دۆلار. وەرگرتن، دانەوە و زیادکردنی قەرز بە مێژووی تەواوی مامەڵەکان. ئەگەر زیاتر لە قەرزەکە بدرێتەوە، ئاراستەی حیسابەکە خۆکار پێچەوانە دەبێتەوە، و مامەڵەی هەڵە دەسڕدرێتەوە بەبێ لەدەستدانی مێژوو.

  • سندوقی پارە

    چەند سندوق — قاسەی دوکان، بانک و هیتر — هەریەکە بە باڵانسی خۆی، لەگەڵ زیادکردن و دەرکردنی پارە بە مێژووی تەواو. باڵانس دەکرێت بچێتە ژێر سفر تاکو حیسابەکان ڕاست بن، و سندوق بە یەک کلیک سفر دەکرێتەوە.

  • خەرجی

    تۆمارکردنی خەرجییەکان بەپێی مانگ لەگەڵ کۆی گشتی.

  • ژمێریاری و ڕاپۆرت

    کۆی فرۆش، قازانج، خەرجی و قازانجی سافی بەپێی ڕۆژ، مانگ یان ساڵ. چارتی فرۆشتن و بەراوردی ٦ ماوەی کۆتایی، باشترین کاڵا فرۆشراوەکان، و بەهای کۆگا لەگەڵ قەرزەکان وەک سامانی گشتی.

  • ڕۆڵ و پارێزراوی

    سێ ڕۆڵ — سوپەر ئادمین، بەڕێوەبەری مارکێت و کاشێر — کە کاشێر تەنها دەستی بە بەشی فرۆشتن دەگات. داتای هەر مارکێتێک جیاوازە و هەرگیز تێکەڵ نابێت، و کۆگا و فرۆش بۆ فایلی Excel دەردەهێنرێن.

وێنەی ناو ئەپەکە

  • فرۆشگا — 1
  • فرۆشگا — 2
  • فرۆشگا — 3
  • فرۆشگا — 4
  • فرۆشگا — 5
  • فرۆشگا — 6

پلانەکان

سێ پلان هەن. هەر پلانێک یەک جار پارەی بۆ دەدرێت: نە کرێی مانگانە، نە نوێکردنەوەی ساڵانە.

باسی ئەوەمان بۆ بکە دوکانەکەت چۆن کاردەکات، و پێت دەڵێین کام پلان دەگونجێت و نرخەکەی چەندە.

پرسیارە دووبارەکان

  • پێویستە شتێک دابمەزرێنم؟

    نەخێر. لە براوزەری کۆمپیوتەر و مۆبایل کاردەکات و دەکرێت وەک ئەپ زیاد بکرێت بۆ شاشەی سەرەکی. وەشانی ئەندرۆید و iOSیش هەن.

  • ئایا کاشێرەکەم هەموو شتێک دەبینێت؟

    نەخێر. کاشێر تەنها بەشی فرۆشتن دەبینێت. کۆگا، قەرز، خەرجی و ژمێریاری تەنها بۆ بەڕێوەبەرن.

  • داتای دوکانەکەم لەگەڵ دوکانەکانی تر تێکەڵ دەبێت؟

    نەخێر. داتای هەر دوکانێک بە تەواوی جیاکراوەتەوە و لەسەر ئاستی سێرڤەر پارێزراوە، نەک تەنها لە ڕووکاردا.

  • بە دۆلار کار دەکات؟

    بەڵێ. نرخی کڕین دەکرێت بە دینار یان دۆلار بێت، قەرزیش بە هەردووکیان. نرخی دۆلاری ڕۆژانە جارێک دادەنرێت و هەموو حیسابەکان لەسەری کاردەکەن.

  • پسوولە چاپ دەکات؟

    بەڵێ، لە وەشانی وێبەوە بۆ پرینتەری 80mm. پیتی کوردی بە تەواوی لێکنووسراو چاپ دەبێت.

  • دەتوانم داتاکان دەربهێنم بۆ Excel؟

    بەڵێ. کۆگا و فرۆشەکان وەک فایلی CSV دەردەهێنرێن و لە Excelدا بە نووسینی کوردی بەدروستی دەکرێنەوە.