- iOS
- Android
- وێب
گرێبەست
سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ کۆمپانیاکانی خانووبەرە
گرێبەست، سیستەمی خانووبەرەی لەزنۆد: گرێبەست، پسوولە، کرێ، موڵک و لقەکان لە یەک شوێن — لەسەر ئەندرۆید، ئایفۆن و وێب.

کێشەکە
- گرێبەستێک بە Word نووسراوە و دواتر دەرکەوتووە ژمارەکەی دووبارە بووەتەوە.
- کرێی مانگی ڕابردوو لەبیر کراوە و خاوەن موڵک تووڕەیە.
- ئەیجێنتێک لە کۆمپانیاکە دەرچووە و لیستی موشتەرییەکانی لەگەڵ خۆی بردووە.
- دوو لق هەن و هیچیان نازانن ئەوی تر چی دەکات.
دەربارەی بەرهەمەکە
زۆربەی کۆمپانیاکانی خانووبەرە گرێبەستەکانیان بە Word دەنووسن، پسوولەکانیان بە دەفتەری کاغەز، و لیستی موڵکەکانیان لە واتسئاپدایە. سێ شوێنی جیاواز بۆ یەک کار، و هیچیان بە یەکەوە نابەسترێنەوە.
گرێبەست هەر سێکیان دەکاتە یەک سیستەم. گرێبەستەکان بە PDFـی فەرمی چاپ دەکرێن بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی، لەگەڵ لۆگۆی کۆمپانیاکەت لە سەرەوەی هەر پەڕەیەک و ژمارەیەکی خۆکار کە دووبارە نابێتەوە. بڕی پارە بە ژمارە و بە نووسین دەردەکەوێت.
ئەمە ئامرازی کارە بۆ کۆمپانیاکانی خانووبەرە، نەک ئەپێک بۆ ئەوەی خەڵک خانووی تێدا بدۆزنەوە. بەڕێوەبەر ئاماری کۆمپانیاکە دەبینێت و ئەیجێنت تەنها ئەوەی پێویستیەتی. داتای هەر کۆمپانیایەک بە تەواوی لە کۆمپانیاکانی تر جیاکراوەتەوە، و گرێبەست و پسوولەکان لەسەر سێرڤەر دروست دەکرێن، نەک لەسەر مۆبایلەکە.
تایبەتمەندییەکان
گرێبەستی کرێ و فرۆشتن
بە PDFـی فەرمی چاپ دەکرێن بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی. ژمارەکە خۆکارە و دووبارە نابێتەوە، بڕی پارە بە ژمارە و بە نووسین دەردەکەوێت، و دەقی بەندەکان دەستکاری دەکرێت. گرێبەستی کرێ بۆ ١٢ مانگ دابەش دەکرێت.
پسوولەی وەرگرتن و دانەوە
پسوولەی کرێ لەگەڵ پسوولەی دەرەکی، هەریەکە بە ژمارەی خۆکار. ئەگەر کرێچییەک کرێی چەند مانگ پێکەوە بدات، یەک پسوولەی بۆ دەردەچێت و ماوەکەی تێدا دیارە.
کرێی مانگانە و دواکەوتوو
کرێی هەر مانگێک دۆخی خۆی هەیە — چاوەڕوان، وەرگیراو، یان گەیەنراو بە خاوەن موڵک. لیستی کرێی دواکەوتوو هەمیشە بەردەستە و ئاگادارکردنەوە دەنێردرێت.
موڵک و بازاڕی گشتی
تۆمارکردنی موڵک لەگەڵ وێنە و شوێنەکەی لەسەر ماپ، تۆمارکردنی داواکاری موشتەری، و بازاڕێکی گشتی کە کۆمپانیاکانی هەمان شار موڵکەکانی یەکتری تێدا دەبینن.
لق، ئاستی بەکارهێنەر و ئامار
چەند لق لە یەک سیستەمدا، لەگەڵ ئاستی بەڕێوەبەر و ئەیجێنت کە هەریەکە تەنها دەگاتە ئەوەی پێویستە. داهات، عمولە و ژمارەی گرێبەستەکان بە ئامار دەردەکەون، و داتاکە دەردەهێنرێت.
گرێبەست بە دیزاینی خۆت
ئەگەر کۆمپانیاکەت کاغەزی سەربەرگی خۆی هەیە، یان دەتەوێت گرێبەستەکان ڕێک وەک ئەو سیستەمە دەربچن کە پێشتر بەکارت هێناوە، دیزاینێکی تەواو تایبەت دروست دەکرێت — فۆنت، ڕەنگ، و شوێنی هەر وشەیەک.
چۆن کاردەکات
- 1
کۆمپانیاکەت دابمەزرێنە
لق و بەکارهێنەرەکان دابنێ، و ئاستی بەڕێوەبەر و ئەیجێنت دیاری بکە.
- 2
موڵک تۆمار بکە
موڵکەکان لەگەڵ وێنە و شوێنیان لەسەر ماپ، و داواکاری موشتەرییەکان.
- 3
گرێبەست دروست بکە
گرێبەستی کرێ یان فرۆشتن، بە PDFـی فەرمی لەگەڵ لۆگۆی کۆمپانیاکەت و ژمارەیەکی خۆکار.
- 4
کرێ و پسوولەکان بەڕێوە ببە
کرێی هەر مانگێک و دۆخی خۆی، پسوولەی وەرگرتن و دانەوە، و ئاگاداری کرێی دواکەوتوو.
وێنەی ناو ئەپەکە
پلانەکان
سێ پلان هەن — بڕۆنز، سیلڤەر و گۆڵد. هەر پلانێک یەک جار پارەی بۆ دەدرێت: نە کرێی مانگانە، نە نوێکردنەوەی ساڵانە. نرخەکە بەپێی پلانەکە جیاواز دەبێت.
بڕۆنز
بۆ ئۆفیسی بچووک. هەموو ئەوەی پێویستە بۆ نووسینی گرێبەست و وەرگرتنی کرێ.
- گرێبەستی کرێ و فرۆشتن
- کرێیەکان و دۆخیان
- پسوولەی وەرگرتن و دانەوە
- کرێچیەکان
- داشبۆرد و ئامار
- ئاگاداری کرێی دواکەوتوو
- خستنەڕووی موڵک
- داواکاری موشتەری
- بازاڕی گشتی
- ماپی موڵک
- پارێزەران
- کۆی دڵنیایی
- کۆی عمولە
- گرێبەستی عەرەبی
- گرێبەستی ئینگلیزی
- ژمارەی لق
- ١
- ژمارەی یوزەر
- ٢
سیلڤەر
بۆ کۆمپانیایەک کە موڵک دەخاتەڕوو و بەدوای موشتەریدا دەگەڕێت.
- گرێبەستی کرێ و فرۆشتن
- کرێیەکان و دۆخیان
- پسوولەی وەرگرتن و دانەوە
- کرێچیەکان
- داشبۆرد و ئامار
- ئاگاداری کرێی دواکەوتوو
- خستنەڕووی موڵک
- داواکاری موشتەری
- بازاڕی گشتی
- ماپی موڵک
- پارێزەران
- کۆی دڵنیایی
- کۆی عمولە
- گرێبەستی عەرەبی
- گرێبەستی ئینگلیزی
- ژمارەی لق
- ١
- ژمارەی یوزەر
- ٥
گۆڵد
بۆ کۆمپانیای گەورە و فرەلق، لەگەڵ گرێبەست بە عەرەبی و ئینگلیزی.
- گرێبەستی کرێ و فرۆشتن
- کرێیەکان و دۆخیان
- پسوولەی وەرگرتن و دانەوە
- کرێچیەکان
- داشبۆرد و ئامار
- ئاگاداری کرێی دواکەوتوو
- خستنەڕووی موڵک
- داواکاری موشتەری
- بازاڕی گشتی
- ماپی موڵک
- پارێزەران
- کۆی دڵنیایی
- کۆی عمولە
- گرێبەستی عەرەبی
- گرێبەستی ئینگلیزی
- ژمارەی لق
- بێ سنوور
- ژمارەی یوزەر
- بێ سنوور
پێویستت بە تایبەتمەندییەکی دیاریکراوە کە لە پلانەکەتدا نییە؟ دەکرێت بە تەنها بۆت چالاک بکرێت بەبێ گۆڕینی پلانەکەت — پەیوەندیمان پێوە بکە.
ئەو کۆمپانیانەی بەکاری دەهێنن
Ashti Real Estate
Crest Home Real Estate
پرسیارە دووبارەکان
گرێبەست بۆ کێیە؟
بۆ کۆمپانیاکانی خانووبەرە. ئەمە ئەپێک نییە بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسایی خانووی تێدا بدۆزنەوە — ئامرازی کارە بۆ خاوەن کۆمپانیا و ئەیجێنتەکانی.
لەسەر چ ئامێرێک کاردەکات؟
ئەندرۆید، ئایفۆن و وێب. ئەیجێنتەکان زۆرتر بە مۆبایل کاردەکەن، و بەڕێوەبەر لە وەشانی وێبەوە لە aqarat.leznode.com.
بە چ زمانێکە؟
ڕووکاری سیستەمەکە بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزییە، و گرێبەستەکانیش بە هەر سێ زمانەکە چاپ دەکرێن.
چەند جار پارە دەدەم؟
یەک جار، کاتێک ئەکاونتەکە دروست دەکرێت. نرخەکە بەپێی ئەو پلانە جیاواز دەبێت کە هەڵیدەبژێریت.
داتای کۆمپانیاکەم پارێزراوە؟
داتای هەر کۆمپانیایەک بە تەواوی لە کۆمپانیاکانی تر جیاکراوەتەوە. گرێبەست و پسوولەکانیش لەسەر سێرڤەر دروست دەکرێن، نەک لەسەر مۆبایلەکە.
دەتوانم گرێبەستەکان بە دیزاینی خۆم بن؟
بەڵێ. فۆنت، ڕەنگ و شوێنی هەر وشەیەک ڕێک دەخرێن تا وەک ئەوە دەربچن کە پێشتر بەکارت هێناوە.


