بەخێربێیت بۆ ئەپی Best Bazaar. پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ لای ئێمە زۆر گرنگە. ئەم پەڕەیە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن زانیارییەکانت کۆدەکەینەوە، بەکاری دەهێنین، و دەیپارێزین لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانماندا.
بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە بیدەکان (زیادکردنی نرخەکان) بکەیت، ئێمە پێویستمان بەم زانیارییانە دەبێت:
ئێمە زانیارییەکانت تەنها بۆ مەبەستی باشترکردنی ئەزموونی خۆت لەناو ئەپەکەدا بەکاردەهێنین، لەوانە:
ئێمە خزمەتگوزارییە باوەڕپێکراوەکانی وەک Google Firebase بەکاردەهێنین بۆ هەڵگرتن و پاراستنی داتاکانت بە شێوازێکی پێشکەوتوو (Encrypted). ئێمە بە هیچ شێوەیەک زانیارییەکانت نافرۆشین یان نایدەین بە لایەنی سێیەم بۆ مەبەستی ڕیکلام و بەبازاڕکردن.
تۆ وەک بەکارهێنەر مافی تەواوت هەیە کە داوای سڕینەوەی هەژمارەکەت و هەموو زانیارییەکانت بکەیت. هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمەش ڕاستەوخۆ هەموو زانیارییەکانت لە بنکەی داتاکانمان (Database) دەسڕینەوە.
ئەگەر هەر پرسیارێک یان تێبینییەکت هەیە دەربارەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە، تکایە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە:
ئیمەیڵ: [email protected]